فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق 45 چه‌كداری داعشیان له‌ سوریا كوشت

‌وەزارەتی بەرگریی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر مۆڵگه‌كانی داعش لە سوریا 45 چه‌كداری داعش کوژراون.

رۆژی شه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2018، وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ئه‌و 45 چه‌كداره‌ی داعشی  ڕایگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ فڕۆکە F16ه‌کانی عیراق لە ناوچەی هەجین لە سوریا، کۆبوونەوەیەکی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان کردووە و مۆڵگه‌كه‌یان خاپور کردوە.

لەسەر ئەنجامەکەش وەزارەتی بەرگری  عیراق رایگەیاند: 45 له‌و گورزه‌ ئاسمانییه‌دا 45 چه‌كداری داعش کوژراون کە سه‌ركرده‌ی ئه‌و گورپه‌شی تێدایه‌.

راشگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ هه‌مان گورزی ئاسمانیدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش بریندار بوون.


PM:11:57:23/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت