وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته ئێران
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمی هوشداری ده‌دات که ئه‌گه‌ر تاران ئه‌و هه‌وڵه بدات ئه‌وا خۆی روبه‌ڕوی "ڕق وتوڕه‌یی ته‌واوی جیهان" ده‌كاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌کی له گه‌ڵ تۆری ته‌له‌ڤزیۆنی ئێم ئێس ئێن بی سی که رۆژی شه‌مه بڵاوکرایه‌وه، مایک پۆ‌مپێۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌زگاکانی سه‌نترفیوجی خۆیان زیاتر بکه‌ن و به‌ره‌و پرۆگرامی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌نگاو بنێن، که ته‌واوی جیهان به ناپه‌سندی ده‌زانێت، ئێمه هه‌نگاوێكی وا ده‌نێین که پێموایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نابێنێت.
مایک پۆ‌مپێۆ وتیشی: "کاتێک ده‌ڵێم ڕق و توڕه‌یی، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی لێتان تێک نه‌چێت. کاتێک ده‌ڵێم، توڕه‌یی، مه‌به‌ستم رسوابوونی ئه‌خلاقی و گوشاری ئابوورییه که بۆ سه‌ریان زیاتر ده‌بێت."
وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه به‌رامبه‌ر هه‌وڵه نوێیه‌كانی ئێران بۆ زیادکردنی پیتاندنی یوڕانیۆم، چونكه ئایه‌توڵا خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو که پیَویسته رێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پیتاندنی یورانێوم بۆ ئێران دابین بکات، دوای ئه‌و وتانه‌ش کاربه‌ده‌ستانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی خامنه‌یی کاردانه‌وه‌ی ئه‌وروپای به دوادا هات و فێدریکا موگرینی، به‌رپرسی کاره‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیَتی ئه‌وروپا وتبووی که هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران شکاندنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه نییه، به‌ڵكو متمانه له‌نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان كه‌مده‌كاته‌وه.
کاتێک دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له ڕێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه، وێڕای فه‌رماندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، وتیشی که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا وتوێژ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێکی نوێ سه‌باره‌ت به تاران بگه‌ن.
به دوای راگه‌یه‌ندنی فه‌رمی بڕیاری تڕه‌مپ بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه، مایک پۆ‌مپێۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند که واشنتۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی "ڕاستیانه" بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئێران هاوکاری ده‌کات.
راشیگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری گۆڕانی ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مریکا ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانی دیپڵۆماسییه‌كانی ده‌ستپێ بكاته‌وه.
PM:11:37:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5026
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت