لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق هاك كرا
محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌لی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق
وێستگه نیوزـ
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك هاك كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سۆمه‌رییه نیوز، هاككه‌ره‌كان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌تی تایبه‌تی محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌لی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق نوسویانه: "له‌لایه‌ن تیمی تێربۆ عیراق هاك كراوه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2018 هاك كراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش لاپه‌ڕه‌كه له‌و هاككه‌رانه وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و واده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی دیاری كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئاشكرابوونی پرسیاره‌كان له‌پێش تاقیكردنه‌وه‌دا.
له‌پای دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی ئه‌و وانه‌یه‌شدا، زیا ئه‌سه‌دی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندوه: وه‌زیری په‌روه‌رده و بریكاره‌كانی به‌رپرسن له دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایین بۆ قۆناغی ئاماده‌یی.
ئه‌سه‌دی داواشی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه وه‌زیر و بریكاره‌كانی بخاته ژێر لێكۆڵینه‌وه و ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیان بكات.
به‌رپرسه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در داواشی له كه‌سوكاری خوێندكاران كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بده‌نه دادگا و به روخاندنی باری ده‌رونیی رۆڵه‌كانیان تۆمه‌تباریان بكه‌ن، پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌توانێت پرسیاره‌كان بپارێزێت، چۆن رۆڵه‌كانیان ده‌پارێزێت؟
PM:07:24:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت