هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا
پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە تورکیا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2018، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی نوێ له توركیا له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌بچێت.
چاودێران ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی توركیا به گرنگترین هه‌ڵبژاردن له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌زانن، چونكه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای هه‌مواركردنه‌وه دهستورییهكهی توركیایه كه پێكهاته‌ی سیستمی سیاسیی له‌و وڵاته‌دا گۆڕیووه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، هاوڵاتیانی توركیا راسته‌وخۆ سه‌رۆكی وڵات له‌نێو 6 كاندید و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن كه ناونراوه "ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی گه‌ل".
كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی:
1- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان- كاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیایه كه 15 ساڵه حوكمڕانیی توركیایه و ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات
2- موحه‌ره‌م ئیجه- كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن
3- میراڵ ئاكشنه‌ر – خانمه كاندیدی حزبی خێر (چاكه)
4- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش – كاندیدی زیندانیکراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان كه حزبێكی كوردیه
5- تهمل كرامۆلا ئۆغڵو – كاندیدی حزبی سه‌عاده‌ت
6- دۆگۆ برینچك – كاندینی حزبی نیشتمان
چۆنێتی گه‌یشتنی كاندینی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كورسیی ده‌سه‌ڵات:
پێویسته كاندیدی براوه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا 50+1ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هیچ كامیان نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌و رێژه یاساییه، ئه‌وا ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه ده‌چنه خولی دووه‌م (دووباره)ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌كه‌ش له 8ی ته‌مموزدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیارترین بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان:
زیاتر له 5 هه‌زار و 500 هاوڵاتی 23 شاری توركیا به‌شدارییان له راپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌ی ماك بۆ توێژینه‌وه كرد كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خته، له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه له 23ی ئایاری رابردوو بڵاوكرایه‌وه و 50%ی به‌شداربوان وتویانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵنه‌ری ئابوری ده‌نگ به كاندیده‌كان ده‌ده‌ن و چاویان له‌و كاندیده‌یه كه توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دابه‌زنی به‌های لیره و بێكاریی له توركیادا هه‌یه.
بۆچی به‌تایبه‌ت و دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن له‌م كاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
بڕیاربوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له 19ی تشرینی دووه‌می 2019 بكرایه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا داوای پێشخستنی واده‌كه‌ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2018 كرد، بیانوی ئه‌ردۆغان ئه‌وه بوو كه پێویستی به‌وه‌یه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری و قه‌یرانی ناوچه‌كه چه‌ند بڕیارێك بدات، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌پای ئه‌وه‌یه كه تا 2019 ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئه‌ردۆغان و حزبه‌ی دابه‌زێت، بۆیه به‌باشی زانیووه پرۆسه‌كه پێش بخات.
ژماره‌ی ئه‌نجامانی په‌رله‌مانی نوێ چه‌نده؟
ئێستا په‌رله‌مانی توركیا 550 په‌رله‌مانتاری هه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌م گۆڕٍانكارییانه ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی نوێ‌دا ده‌بێته 600 كه‌س.
دیارترین ئه‌و حزبانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارن:
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاری توركیادا دوو هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌كی هیهن، یه‌كه‌م (هاوپه‌یمانیی گه‌ل) كه له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی راستڕه‌و و حزبی یه‌كێتیی گه‌وره‌ی توركیا پێكهاتووه.
دووه‌م (هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه) له پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن و حزبی خێر و حزبی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموكرات پێكهاتووه.
جگه‌له‌و دوو هاوپه‌یمانییه، چه‌ند حزبێكی دیكه به ته‌نیا چونه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان كه كورده و پارتی نیشتمان و پارتی هودا.
دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌گۆڕێت؟
یه‌كسه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نامێنێت، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی وه‌زیر یان له‌سه‌ركارلابردنی ده‌چێته ده‌ستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مه جگه‌له ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی گه‌وره به‌رپرسان و دادوه‌ر و راگه‌یاندنی باری نائاسایی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی مه‌رسوم به پشتیوانیی یاسا و ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مانیش مافی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه دادگایی سه‌رۆك بكات و له‌سه‌ر كاری لابه‌رێت به مه‌رجێك زۆرینه‌ی ره‌ها له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆك بن و ده‌نگی بۆ بده‌ن.
پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا:
پێویسته هه‌ر حزب و هاوپه‌یمانییه‌ك له 10%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر حزبێك ئه‌و رێژه‌یه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا ناچێته په‌رله‌مان، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و رێژه‌یه تێده‌په‌ڕێنن چاوه‌ڕوانی كۆی قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و پاشان كاندیده‌كان به‌پێی ریزبه‌ندییان له لیسی خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه.
مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان:
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا پێویسته كاندید 40 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌ر كوڕ و كچێكی گه‌نج كه ته‌مه‌نیان 18 ساڵ بێت ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن، سه‌باره‌ت به ده‌نگده‌رانیش ده‌بێت ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته 18 ساڵ.
چه‌ند راستی و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به رۆژی ده‌نگدان:
- بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی شه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2018 كۆتایی دێت و شاره‌وانییه‌كان ده‌ست به لێكردنه‌وه و لابردنی خێوه‌تگه‌ی كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و پڕوپاگه‌نده له میدیاكانه‌وه ده‌وه‌ستێت و گردبونه‌وه‌كان كۆتایی دێت، به‌ڵام لابردنی پۆسته‌ر و وێنه‌ی كاندیده‌كان ده‌كه‌وێته دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
- وێستگه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌كرێنه‌وه و تا 5ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
- 59 ملیۆن كه‌س ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
- ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه توركانه‌ی له تاراوگه بۆیان هه‌بوو ده‌نگ بده‌ن، 3 ملیۆن كه‌س بووه، به‌ڵام یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كرد.
- ژماره‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی 6 كاندیده.
- ژماره‌ی حزبی به‌شداربوو 10 حزب و دوو هاوپه‌یمانیی ناو ئه‌و 10 حزبه‌یه و هه‌ندێكیشیان وه‌ك حزبێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارن و نه‌چونه‌ته هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه.
- یه‌كه‌مجاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان پێكه‌وه ده‌كرێت و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیشه كه حزبه‌كان تیایدا هاوپه‌یمانی بكه‌ن.
- سه‌ره‌تا ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جیاده‌كرێنه‌وه، ئینجا په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش كاتی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی هاوپه‌یمانی و ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له لیستی حزبه‌كانیاندا.
- ئه‌ردۆغان له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نگ ده‌دات و پاشان به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له‌وێوه چاودێریی ئه‌نجامه‌كان ده‌كات.
- موحه‌ره‌م ئیجه له پارێزگای یلوا-ی نزیك ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نگ ده‌دات.
- میراڵ ئاكشنه‌ر له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نگ ده‌دات.
- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ناو گرتوخانه‌كه‌ی خۆی له ئه‌درنه ده‌نگ ده‌دات.
- له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و باڕهكانیش داده‌خرێن.
- سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2018 هاوڵاتیانی توركیا 13یه‌مین سه‌رۆك و 27همین په‌رله‌مان بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
PM:06:33:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4701
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت