ههواڵی مردنی ئیبراهیم تاتڵیساز بڵاودەبێتەوە
وێستگه نیوز ـ
لە شەوی رابردووەوە لە بەشێک لە لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی فراوان هەواڵی مردنی هونەرمەندی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیسێس بڵاوبوەتەوە.
تا ئێستا هیچ کام لە راگەیاندنە تورکیەکان یان خێزانی ئەو هونەرمەندە هیچ روونکردنەوەو لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە، بۆیە پێدەچێت هەواڵێکی ناراست بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئەو هونەرمەندە لە شاری ئیزمیر بوو لەناو خزم و کەسە نزیکەکانیدا.
تاتڵیسێس لە ساڵی 1952 لە ئورفە لەدایکبووە و لە ساڵی حەفتاکانەوە دەستی داوەتە کاری گۆرانی و هونەری.
هــ. ر
PM:12:12:23/06/2018
ئهم بابهته 36918
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت