هێرشێکی داعش بۆ سەر سوپای عیراق كوژراو و برینداری لێکەوتەوە

‌چەکدارێکی داعش لە عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاژانسی ئەعماقی سەر بە رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش، کوژران و بریندابوونی هه‌شت سەربازی سوپای عیراقی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەعماق کە ئەمڕۆ هەینی 22ی حوزه‌یرانی 2018، بڵاوکراوەتەوە، چەکدارانی داعش دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ هێرشیانکردووه‌تە سەر سوپای عیراق لە گوندی ئەلبو عەواد لە باکووری پارێزگای دیالە و هەشت سەربازیان كوشتووه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی جیاوازیشدا، له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌، هاوڵاتییانیان رفاندووه‌ و چه‌ند كه‌سێكیشیان كوشتووه‌.

جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ماوەکانی رابردوو زیادیانکردووە لەکاتێکدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە کانوونی یەکەم 2017، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شکستی‌ داعش و کۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی رێكخراوه‌كه‌ی لە عیراق راگەیاند.


هــ. ر


PM:08:49:22/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو