حکومەتی هەرێم و گەڵف کیستۆن گەیشتنە رێککەوتن

‌کێڵگەیەکی نەوت فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای گەڵف کیستۆن سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەیەکی نەوت.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، رێککەوتنەکە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی  شێخانە، بۆ 55 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەو بەرزکردنەوەیەش لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت.

کۆمپانیاکە سەرەتا بە سەرمایەی 91 ملیۆن دۆلار کاری لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتیی کێڵگەی شیکان کردووە، هەروەها 175 بۆ 215 ملیۆن دۆلاری تر خەرجدەکات بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرهەمی داواکراو.

هــ. ر


PM:06:42:22/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو