تره‌مپ له‌سه‌ر نوسینه‌كه‌ی سه‌رپشتی میلانیا هاته ده‌نگ
میلانیا و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا شرۆڤه‌ی خۆی بۆ ئه‌و نوسینه كرد كه له پشتی قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی میلانیا-ی هاوسه‌ری نوسرابوو و راگەیاند کە میلانیا بە هەواڵی ناڕاست نیگەران نابێت.
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌رۆكه‌وتنی ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كه‌ی قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی له‌به‌ردا بوو كه له پشته‌كه‌ی نوسرابوو "له‌راستیدا من هیچ بایه‌خ ناده‌م، ئه‌ی ئێوه؟"
نوسینی سه‌ر پشتی ملیلانیا له‌وكاته‌دا بوو كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌ویست بچێته فڕۆكه‌خانه تا سه‌ردانی ولایه‌تی ته‌كساس بكات و له‌وێ چاوی به‌و منداڵه كۆچبه‌رانه بكه‌وێت كه له كه‌سوكاریان جیاكرابونه‌وه.
میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه وا شرۆڤه‌یان كردبوه كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هیچ بایه‌خ به كێشه‌ی په‌نابه‌ران نادات و گوێیان پێ نادات.
پاشان خانمه وته‌بێژێک به‌ناوی میلانیا تره‌مپ، وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه هیچ واتایه‌كی شاراوه له پشت ئه‌و نوسینه‌وه نییه.
له دوا وه‌ڵام و شرۆڤه‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ-ی هاوسه‌ری میلانیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویەتی: "میلانیا مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه به‌هیچ جۆرێك بایه‌خ به هه‌واڵی ناڕاستی میدیاكان نادات، میلانیا ده‌زانێت میدیاكان چه‌ند ناپاكان، بۆیه به‌ڕاستی بایه‌خیان پێنادات و چیتر پێیان نیگه‌ران نابێت".
PM:03:39:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 19582
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت