به‌ڤیدیۆ..پیاوێک كه‌وته‌ژێر داره‌مه‌یتی دایكییه‌وه و مرد
سەرخستنی تەرمەکە بە پەیژەکەدا
وێسته نیوزـ
پیاوێكی ئیندۆنیسی هه‌وڵیدا داره‌مه‌یتی دایك به په‌یژه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه سه‌ربخات، به‌ڵام په‌یژه‌كه خزاوه و بەهۆیەوە پیاوەکە كه‌وتوەته ژێر داره‌مه‌یته‌كه و گیانی له‌ده‌ستدا.
سامین كۆندۆراورا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی ئیندۆنسییه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا ویستی داره‌مه‌یتی دایك به په‌یژه‌یه‌كی دار حه‌یزه‌راندان بۆسه‌ر تاوه‌رێك سه‌ربه‌خات.
سه‌رخستنی ته‌رمه‌كه بۆ ئه‌و تاوه‌ره وه‌ك نه‌ریتێكی پێش به‌خاكسپاردن وایه له ئیندۆنیسیا، به‌ڵام له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا، په‌یژه‌كه خزاوه و داره‌مه‌یته‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا كه‌وتووه.
روداوه‌كه له دورگه‌ی سولاویسی ئیندۆنیسیا رویداوه و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ناوی جولیانتۆ سیرایت رایگه‌یاندوه كه سه‌ره‌تا پیاوه‌كه به سه‌ختی برینداربووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ریان پێنه‌كراوه و دوای گیانله‌ده‌ستدانی له‌پاڵ دایكی‌دا به‌خاك سپێردراوه.
PM:07:49:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 8038
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت