میرا و دینا له مزگه‌وتی ئاڵتون خه‌ڵات كران
وێستگه نیوز -
له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌میان بۆ مانگی ره‌مه‌زان، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند میرا و دینا له مزگه‌وتی ئاڵتوون له شاری هه‌ولێر خه‌ڵات كران.
میوزیسیان هه‌ڵكه‌وت زاهیر رایگه‌یاند كه "هونه‌رمه‌ندان میرا و دینا له مزگه‌وتی ئاڵتون له‌لایه‌ن حاجی ئدریس له‌میانه‌ی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانیان. كه دوو سرودی ئاینی بوو و له مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرانه‌وه، خه‌ڵات كران".
خانمه گۆرانیبێژ "دینا" یه‌كه‌م كاری بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه ئه‌ویش سرودێكی ئاینی بوو به‌ناوی"گلع البدر علینا".
داڕشتنەوەی میلۆدی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن هەڵکەوت زاهیر كاری بۆ كراوه و تێکسته‌كه‌ی كلاسیكه، دابەشکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن یحیا الموجی كاری بۆ كراوه و له دەرهێنانی "فادی حداد"ه.
هه‌روه‌ك میرا گۆرانییه‌كی به‌ناوی "ره‌مه‌زان" بڵاوكرده‌وه كه ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و تێكسته‌كه‌ی مه‌حموده.
PM:10:27:12/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 15592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت