9 ئامۆژگاریی شكسپیر تا ئاسوده و خۆش بژیت
وێستگه نیوزـ
له دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشتی كتێبی هاملێت، نوسه‌ری به‌ناوبانگ شكسپیر باس له گفتوگۆیه‌كی نوێان راوێژكاره‌كانی شا پۆلۆنیۆس و لایرنس-ی كوڕی ده‌كات.
كوڕه‌كه‌ی پاشا خۆی بۆ گه‌شتێك بۆ پاریس ئاماده ده‌كات، باوكیشی كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاریی ده‌كات به‌تایبه‌ت كه كوڕه‌كه‌ی له كه‌سوكار و هاوڕێ و دۆسته‌كانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی شا پۆلۆنیۆس كه 4 سه‌ده‌ی به‌سه‌ردا رۆیشتوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت كه له غوربه‌تدا ده‌ژین و دوورن له كه‌سوكاریان:
9- باس له بیرۆكه‌ی خۆت مه‌كه و ئه‌و بیرۆكانه‌ش مه‌كه به كردار كه ته‌واو پێنه‌گه‌یشتون.
8- له‌گه‌ڵ خه‌ڵك روخۆش و نه‌رم و هه‌رگیز بازاڕی مه‌به.
7- ئه‌و كه‌سه‌ی كه دڵسۆزته بیپارێزه و له‌ده‌ستی مه‌ده، به‌ڵام ده‌ستی پێشوازیش بۆ هه‌موو كه‌سێك رامه‌كێشه كه هێشتا ساویلكه‌یه و پێنه‌گه‌یشتووه.
6- ئاگادار به قه‌ت مه‌چۆ ناو شه‌ڕ و كێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریشیش بوو به ریشه‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌نده ئازا بكه كه ركابه‌ره‌كه‌ت لێت بترسێت.
5- گوێت بۆ بیستن بده به هه‌موو مرۆڤێك، به‌ڵام ده‌نگت به هه‌موو كه‌س مه‌ده و قسه بۆ كه‌مینه بكه.
4- گوێ له ڕاوبیروبۆچوی هه‌موو كه‌سێك بگره، به‌ڵام ڕای خۆت با بۆخۆت بێت.
3- به‌پێی پاره‌ی گیرفانت پاره له جلوبه‌رگدا خه‌رج بكه، با جله‌كانت جوان دیار بن نه‌ك شڕوشێواو، چونكه جل هێما و ئاماژه‌یه بۆ پیاو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا بژارده‌یان جوانه و ده‌ستبڵاون له‌و بواره‌دا.
2- نه پاره قه‌رز بكه و نه به قه‌رزیشی بده، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌م پاره و هه‌م هاوڕێكانیشت له ده‌ست بچێت، چونكه قه‌رز كار له خه‌رجییه‌كانت ده‌كات.
1- له هه‌موو شت گرنگتر، له‌گه‌ڵ خودی خۆت راستگۆ به، چونكه وه‌ك چۆن گومانی تێدا نییه شه‌و به‌دوای رۆژدا دێت، به‌وجۆره كه له‌گه‌ڵ خۆت راستگۆ بووی، درۆش له‌گه‌ڵ كه‌س ناكه‌ی.
PM:06:36:11/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 9008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت