نمایشێك به‌بێ نمایشكار
وێستگه نیوزـ
رێكخستنی نمایشێكی جلوبه‌رگ له عه‌ره‌بستانی سعودی، مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه به‌تایبه‌ت كه نمایشه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زان و له‌بری نمایشكار فڕۆكه‌ی درۆن به‌كارهێنرا.
رێكخه‌رانی نمایشه‌كه له ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن دوباره بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان داڕێژنه‌وه كه له‌لایه‌ن ماركه‌ی دۆلتچی ئاند گابانا-ی ئیتالی پێشنیازكراوه.
ماركه ئیتالییه‌كه پێشتر نوێترین جانتای ده‌ستی به به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه له‌بری خانمه نمایشكار، نمایش كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قایلكردنی ئاماده‌بوان تا به به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه سه‌رقاڵ نه‌بن و چێژ له نامیشه‌كه ببینن.
سعودییه‌كانیش بیرۆكه‌كه‌یان به‌دڵ بوو، بۆیه زۆر به سه‌ركه‌وتویی و به‌بێ خانمه نمایشكار كاڵاكانیان به به‌كارهێنانی فڕۆكه نمایش كرد.
یه‌كێك له رێكخه‌ره سعودییه‌كانی ئه‌و نمایشه رایگه‌یاندووه كه وه‌ك نه‌ریت هه‌میشه نمایش بۆ خانمان له‌و وڵاته كراوه و پیاوان ئاماده‌ی نه‌بون، به‌ڵام ئه‌م داهێنانه نوێیه هه‌لێكیش بوو بۆ راكێشانی سه‌رنجی پیاوان به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا تا ئاماده‌ی نمایشه‌كه ببن.
PM:11:04:08/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت