مسته‌فا چاوڕه‌ش: ناكرێت كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆ ته‌سفیه‌كردن بێت
مسته‌فا چاوڕه‌ش
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه، ره‌نگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی كۆنگره گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، ده‌شڵێت: "ناكرێت كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆ ته‌سفییه كردن بێت".
مسته‌فا چاوڕه‌ش له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره نه‌كراوه".
وتیشی: "ئێمه‌ش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تا ئێستا هیچ بڕیار‌و راسپارده‌یه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره".
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: "تا ئێستا هیچ كه‌سێك خۆی بۆ پۆستی سكرتێری گشتی خۆی كاندید نه‌كردووه‌و له‌و بڕوایه‌شدانیم هیچ كه‌سێك خۆی بۆ پۆستی سكرتێری گشتی خۆی كاندید كردبێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانتان پێیان وایه كۆنگره بۆ پاكتاو كردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش وتی: "من وای نابینم كۆنگره بۆ پاكتاوكردن و ده‌ركردنی هیچ تێكۆشه‌رێك بێت، ئه‌وه‌شی وا بیر بكاته‌وه به دڵنیاییه‌وه غه‌در له مێژووی یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش ده‌كات".
PM:02:46:22/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت