فەیسبوک تایبەتمەندیی "لەیەکتر نزیککردنەوە" زیاد دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

بۆ زیاتر رەخساندنی بواری‌ یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەی‌ کە لە رێگەی‌ تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیی‌ سۆزداری دەبەستن، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، تایبەتمەندییەکی‌ نوێ زیاد دەکات.

کریس کۆکس، سەرۆکی‌ بەشی پەرەپێدانی‌ بەرهەمەکان لە فەیسبوک لە کۆنفڕانسیf8 بۆ گەشەپێدانی بەرنامەکان رایگەیاند: پێگەکەیان تایبەتمەندیەکی‌ نوێ زیاد دەکات بۆ زیاتر رەخساندنی بواری‌ یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەی‌ کە لە رێگەی‌ تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیی‌ سۆزداری دەبەستن.

بەکارهێنەرانی‌ ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە "تایبەتمەندییەکی‌ ئارەزوومەندانەیە" دەتوانن لە رێگەی‌ فەیسبوکەکەی‌ خۆیانەوە پڕۆفایلێکی‌ جیاواز بۆ ئەومەبەستە بەکاربهێنن. 

رونیشیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لە پڕۆفایلە نوێیەکەدا تەنها ناوی‌ یەکەمی بەکارهێنەرەکە و کات داوا دەکرێت و ئەم زانیارییانە لە پڕۆفایلە سەرەکییەکەی خۆی‌ و لای‌ هاوڕێکانی‌ بەدیارناکەوێت، پاشان جیاواز لە مێسنجه‌ری راستەوخۆی فەیسبوک، مێسنجه‌رێكی تایبەت دەخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە.

هاوكات ماڕک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری‌ کۆمپانیای فەیسبوک ئاماژەی‌ بەوەدا کە "ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەستنی پەیوەندیی کورتخایەن نییە بەڵکو دەستەبەرکردنی پەیوەندیی‌ واتادار و درێژخایەنە"، وتیشی تایبەتمەندییە نوێیەکەی‌ فەیسبوک جیاواز دەبێت لە سیستمی تیندەر و سیستمەکانی هاوشێوەی‌ ئەو.


PM:11:13:02/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 9604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو