تێلیگرام له ئێران قه‌ده‌غه كرا
وێستگه نیوز –
به‌پاساوی زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته، به‌رپرسانی ئێران به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام-یان قه‌ده‌غه كرد.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری تاران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاری داوه له‌مڕۆ به‌دواوه ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلیگرام له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سكاڵاكانی سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه كراوه و دواتریش ئه‌م بڕیاره ده‌ركراوه.
تێلیگرام وه‌ك ھۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ھێرشی رێكخراوی تیرۆریستی بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی و په‌رله‌مانی ئێران له مانگی حوزه‌یرانی 2017 و كوژرانی ده‌یان كه‌س به‌ھۆی رووداوه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پار داده‌نرێ.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری تاران‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌رنامه‌ی تێلیگرام به شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كراوه كه شكاندنی پاسوۆرده‌كه‌شی زۆر ئه‌سته‌مه.
ھه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پرسی "زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" وه‌ك ھۆكارێكی دیكه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه دانراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنرێ كه ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌كارده‌ھێنن.
AM:12:00:01/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 8072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت