نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: ناوزڕاندنی كاندیده ژنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن
بانگەشەی هەڵبژاردن
وێستگه نیوزـ
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی ناوزڕاندن و هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌سایه‌تی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به تایبه‌ت ژنان و به پێوستی ده‌زانێت حزبه‌كان ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبكه‌نه‌وه و حكومه‌تیش رێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر.
له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردووی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شهی هه‌ڵبژاردندا، ده‌یان ژنه كاندید له عیراق روبه‌ڕوی سوكایه‌تیی بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆكانیان له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
یان كوبیچ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه "ناوزڕاندن و توندوتیژی دژی پاڵێوراوان له ژن و له پیاو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن”.
یان كۆبیچ پێشیوایه ئه‌و ناوزراندنه ده‌بێته هۆی فشار بۆ وازهێنان یان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر خانه‌واده‌ی كاندیده‌كان.
هه‌فته‌ی رابردوو ژنه كاندێدێكی لیستێكی عیراقی، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه دورخرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێكسی، هه‌رچه‌نده ناوبراو به دروستكراوی ناوبرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا هاتووه "به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له هه‌ڵبژاردن مانای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه له عیراقدا، ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م كاره ناشیرنانه‌وه‌ن له ناوزڕاندن و چاوسووركردنه‌وه و بێزاركردن ده‌یانه‌وێ بتانترسێنن، چونكه ئه‌وان ترسیان له رۆڵی پڕمانا و مه‌ودای پاڵێوراوی ژن هه‌یه”.
له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا 2 هه‌زار و 14 ژن هاوشانی نزیكه‌ی 5 هه‌زار پیاو ده‌چنه كێبڕكیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كاندیدی ژن هانی داون زیاتر به‌ره‌وه‌پێشچوون له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بێگوێدانه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه.
داواشی له سه‌ركرده سیاسیه‌كان و حزبه‌كان كرد ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبكه‌نه‌وه و دژی ئه‌و ناوزڕاندنه بوه‌ستنه‌وه، به پێویستیشی ده‌زانێت حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه بكات و رێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر.
له هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق كه بڕیارە 12ی ئایاری 2018 بەرێوەبچێت، نزیكه‌ی 7 هه‌زار كاندید، له رێی 88 لیست و هاوپه‌یمانیه‌وه كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ده‌كه‌ن.
PM:10:16:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت