به‌ره‌ی توركمانی به‌نیازی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی هه‌ولێره
ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر
وێستگه‌نیوز- ره‌هێل سه‌مه‌د
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر رایگه‌یاند: وه‌ك لایه‌نێكی توركمانی به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن كاندیدێكیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند" ئێمه وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی بۆیه‌كه‌مجاره له هه‌ولێر به‌یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ین،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێنج كاندیدمان هه‌یه".
وتیشی" جگه له ئێمه هیچ لایه‌نێكی تری توركمانی لیست و كاندیدیان نییه، به‌ڵام مجۆره رێكه‌وتن و لێك تێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه‌كانی تری توركمانی هه‌یه تاكو سه‌رجه‌م توركمانه‌كان ده‌نگ به كاندیده‌كانی به‌ره‌ی توركمانی بده‌ن".
راشیگه‌یاند" ئامانج و به‌رنامه‌ی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه بتوانین یه‌كێك له‌كاندیده‌كانمان سه‌ربخه‌ین، چونكه ئه‌و كاندیده بۆ توركمانه‌كانی هه‌ولێر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌رێگای ئه‌و كاندیده‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌ره‌ی توركمانی سه‌ركردایه‌تی كوردی به‌هێزتربێت، كاریش بكات بۆ به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵك هه‌ولێر".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌ستمان به بانگه‌شه كردوه و تائێستا له هه‌ولێر هیچ ئاستنه‌گێك بۆ كاندیده‌كانمان دروست نه‌كراوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ڵكی هه‌ولێر به توركمان و كورده‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌و لیسته‌ی توركمان ده‌كه‌ن".
ئێستا به‌ره‌ی توركمانی هه‌شت ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه، كه زۆربه‌یان له پارێزگای كه‌ركوكه.
PM:09:30:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت