سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هه‌وڵدەده‌ین پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی پاسه‌وانان نه‌هێڵرێت
وێستگه نیوز -
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاسه‌وانه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه نه‌هێڵن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25.4.2018 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا و به‌رپرسانی لایه‌نه سیاسیه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "نوێنه‌ری پاسه‌وانه‌كان گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و سته‌م و زوڵمه كرد كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسه‌وانی كراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا گۆڕانكاری له سیسته‌می پاشكه‌وتی موچه راگه‌یاندـ به‌ڵام یه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا و به‌رپرسی لایه‌نه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه".
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێی راگه‌یاندن كه "هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆیان و ئه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه نه‌هێڵن".
نوێنه‌رانی پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا و به‌رپرسی لایه‌نه سیاسیه‌كان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسی و په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا بەشێک لە یەکەکانی پۆلیسی پاسەوانی لە ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان گربوونەوە و داوایانكرد سیستمی نوێی پاشەکەوت بەسەر ئەوانیشدا جێبەجێبکرێت.
له ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند، كه زۆرترین لێبڕین سه‌دا 30یه، به‌ڵام یه‌كه‌ی پاسه‌وانی باره‌گای حزب و لایه‌نه‌كانی نه‌گرته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌و توێژه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
PM:08:49:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت