كۆسره‌ت ره‌سول: به‌رگریكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی كورد به به‌هێزی یه‌كێتی ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رگریكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد به به‌هێزی یه‌كێتی و سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/4/25 له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد له جه‌میل هه‌ورامی و وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دانه‌بڕاوه‌كانی (ی. ن. ك.).
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سكرتێری گشتی به‌گرنگیه‌وه باسی له رۆڵی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات و قوربانیدان هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بوون به‌گیان و رۆحی خۆیان به‌رگریان له یه‌كێتی و نیشتمانه‌كه‌یان كردوه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی: "ئه‌مڕۆ كه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ماندایه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌ر ده‌توانێ به‌هێزه‌وه به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد بكا‌و ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كورد له به‌غدا".
وتیشی: "ئه‌م به‌رگریكردنه به به‌هێزی یه‌كێتی و سه‌ركه‌وتنی لیستی ١٦٢ ده‌كرێ و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان كار بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌وز بكه‌ین و ببینه پێشمه‌رگه‌ی پارێزگاری كردن و سه‌رخستنی دیموكراسی له‌م هه‌ڵبژاردنه".
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن و دڵنیان له‌وه‌ی كه ته‌نها یه‌كێتی و نوێنه‌ره‌كانی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی راسته‌قینه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی راگه‌یاند كه یه‌كێتی خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی وه‌ك ئێوه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه بێ هه‌میشه شسكت به‌پیلانگێڕییه‌كان دێنێ و له مه‌یدانی ململانێ سیاسیه‌كاندا سه‌ربه‌رزانه سه‌رده‌كه‌وێ.
PM:08:40:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت