نوێترین زانیاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن
سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ورده‌كاریی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاو بۆ شوێنێكی نادیار ئاشكرا ده‌كات.
خه‌میس جه‌باره، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: "ساڵی 2006 ته‌رمی سه‌دام له‌لایه‌ن پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی سه‌لاحه‌دین له به‌غداوه بۆ سه‌لاحه‌دین گواستراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "له‌وكاته‌دا هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا جه‌باره، جێگری پارێزگار و عه‌لی ئه‌لنه‌دا، شێخی عه‌شیره‌تی بیجات ته‌رمی سه‌دامیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاشكراشیكردوه كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام دوای واژوكردنی به‌ڵێننامه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان هاتووه كه خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ی ناچار كردوه به‌بێ دروستكردنی هیچ كێشه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه بخه‌نه ژێر خاكه‌وه.
وتیشی: ئه‌و مه‌لایه‌ی نوێژی مردوی له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام كردوه، پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی به "ئه‌مانه‌ت" كردوه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه به‌خاكسپاردنه‌كه كاتی بوه بۆئه‌وه‌ی دواتر بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێته‌وه."
به‌وته‌ی جه‌باره، پێش هاتنی داعش بۆ سه‌لاحه‌دین، ته‌رمی سه‌دام بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌ی كردوه، كه‌سه نزیكه‌كانی ناو عه‌شیره‌تی سه‌دام بوون.
پێشتر چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی بڵاویانكردبوه‌وه كه گوایه سه‌دام حسێن وه‌سییه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سوكار و خه‌ڵكی ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كردوه ته‌رمه‌كه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای نادیار به‌خاك بسپێرن، باسیان له‌وه‌شكردوه كه هێشتا نه‌زانراوه مه‌به‌ستی سه‌دام له‌وه‌دا چی بووه.
PM:06:48:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7798
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت