ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به وه‌زیرێكی سه‌رده‌می سه‌دام ره‌تده‌كاته‌وه
سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی سه‌رده‌م به‌عس
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار ره‌تیكرده‌وه سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی به‌ندكراوی سه‌رده‌می سه‌دام گواسترابێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
جه‌بار موسه‌وی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له تێكچونی باری ته‌ندورستیی سوڵتان هاشم، وه‌زیری پێشوتری به‌رگریی سه‌رده‌م به‌عس ده‌كه‌ن، دوره له راستیه‌وه و سوڵتان هاشم بۆ نه‌خۆشخانه نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
موسه‌وی داواشی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد له گواستنه‌وه‌ی زانیاری ورد بن و له سه‌رچاوه‌ی ره‌سمییه‌وه وه‌ری بگرن.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له‌زاری "سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار" بڵاویانكردبوه‌وه كه باری ته‌ندروستیی سوڵتان هاشم له گرتوخانه‌ی ناسریه تێكچووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
PM:06:02:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت