دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه و ئه‌م شوێنانه وه‌ریده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه ده‌درێت.
رۆژی دووشه‌ممه 23ی نیسانی 2018، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی نیسانی 2018، مووچەی خانەنیشنی سەربازی و مەدەنی و مووچەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی نیسانی 2018، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت".
هــ. ر
AM:08:34:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 11042
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت