یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی ئه‌ندامی نێرینه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
وێنەکە لە بی بی سی وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
له یه‌كه‌م هه‌وڵی چاندنی ته‌واوی چووك و گون بۆ سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی، پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و نه‌خۆشه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "كه هۆشم هاته‌وه هه‌ستم كرد باشم".
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ئاشكرایكرد كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی جۆنز هۆپكنز له باڵتیمۆر له ولایه‌تی میریلاند له ئه‌مریكا بۆ سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له ئه‌فغانستان بریندار بووه.
ئه‌ندرۆ لی، سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری له زانكۆی ناوبراو ئاشكرایكردوه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه رۆژی 26ی ئازار ئه‌نجامدراوه و 14 كاتژمێری خایاندووه و 11 پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر به‌شدارییان تێدا كردوه.
پزیشكه‌كان به‌شێك له‌دیواری سك و چوك و گونیان بۆ سه‌ربازه‌كه چاندووه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ سه‌ربازێك ئه‌نجام بدرێت كه له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌ركه‌وتبێت، یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی ته‌واوی ریشاڵه كه گون وچوك و ناوچه‌كانی نزیك له سك بگرێته‌وه.
پزیشكه‌كان گون و چوك و دیواری سكیان له كه‌سێكی مردوو وه‌رگرتووه و بۆ سه‌ربازه‌كه‌یان چاندووه، كاری چاندنی پێست و ئێسقان و ماسولكه و موله‌له‌ی خوێنیشیان تێدا كردوه، دواتریش ئاشكرایان كردوه كه له‌به‌ر حسابكردن بۆ چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌خلاقی، گونی مردوه‌كه‌یان بۆ سه‌ربازه‌كه دانه‌ناوه‌و به جۆرێكی دیكه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردوه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن كه ده‌كرێت توانا سێكسییه‌كان بۆ سه‌ربازه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، دوای به‌هۆشهاتنه‌وه‌شی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، سه‌ربازه‌كه وتویه‌تی: " هه‌ستم كرد باشم".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی زانكۆكه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 6 مانگ بۆ ساڵێك سه‌ربازه‌كه به‌ته‌واوی چاك ببێته‌وه.
یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی سه‌ركه‌وتوی چاندنی چوك له ئه‌مریكا له ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا پێشتریش بۆ یه‌كه‌مجار له جیهاندا له باشوری ئه‌فریقا له ساڵی 2014 كرا، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی سه‌ركه‌وتووه كه بۆ ته‌واوی چوك و گوند و دیواری سك ئه‌نجام بدرێت.
PM:07:18:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 26676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت