وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا: ئه‌مریكا به‌نیازنییه سوریا به‌جێبهێڵێت
وێستگه نیوز -
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌نیازنییه سوریا به‌جێبهێڵێت.
میدیاكانی روسیا له زاری سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازنییه سوریا به‌جێبهێڵێت.
لاڤرۆڤ له په‌كینی پایته‌ختی چین به رۆژنامه‌نووسانی وت: "هیوادارم بابه‌ته‌كه روونترببێته‌وه له باره‌ی چۆنێتی هاریكاریكردن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌تی سوریا".
له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وتی پیشه‌سازی كه تیایدا سه‌ركۆنه‌ی روسیایا كردووه، لاڤرۆڤ وتی:" ترسیان له روسیا به ئاشكرا كۆنتڕۆڵی كردوون".
رۆژی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتی پیشه‌سازی كۆبوونه‌وه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی روسیا و رایانگه‌یاند كه هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی روسیا نابه‌رپرسانه‌ن و بوونه‌ته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، دا‌واشیان له مۆسكۆ كرد یاریده‌ده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانی سوریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه وتیان: "داوا له روسیا ده‌كه‌ین واز بهێنێت له‌و ره‌فتارانه‌ی كه به توندی زیان به هه‌لی هاریكارییه‌كان بۆ دووباره بنیادنانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:06:32:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت