به‌وێنه... گه‌شتێك به‌ناو تونێله نهێنییه‌كانی دوما
وێستگه نیوز –
دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه حكومییه‌كان بۆ شاری دومای سوریا، تونێله‌كانی ئه‌و شاره ئاشكرا بوون كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ خۆپاراستن له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دروستكراون.
له‌و وێنانه‌ی تونێله‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ خۆپاراستن له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دروستكراون به‌شێوه‌یه‌ك كه ماتۆڕسكیله‌كان به ئاسانی ده‌توانن هاتووچۆی تێدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ك تونێله‌كان كاره‌بایان بۆ دابینكراوه و رێگاكانیشی به‌شێوه‌یه‌كی باش دروستكراوه و راگریشی بۆ دانراوه تا پارێزراوبێت له هه‌ره‌سهێنان.
كاتێكیش وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌بینین ده‌زانیت بۆچی دانیشتوانی ئه‌و شاره په‌نایان بردووه‌ته تونێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بشارنه‌وه.
زۆربه‌ی بیناكانی شاری دومان به‌هۆی بۆردوومانه‌وه بووه‌ته وێرانه و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌شێك له یاریگا و جۆلانه‌كان بۆ یاریكردنی منداڵان وه‌ك خۆیان ماون.
سه‌رچاوه: BBC
PM:11:55:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت