به‌ڤیدیۆ... به‌تواناترین گیانه‌وه‌ری سه‌رزه‌وی
وێستگه نیوز-
تاردیگرادا یان ورچی ئاوی به به‌تواناترین گیانه‌وه‌ری سه‌رزه‌وی داده‌نرێت له رووی به‌رگه‌گرتنی قورسایی ژیان و ده‌توانێت ده‌یان ساڵ بێ نان و ئاو بژی.
تاردیگرادا یان ورچی ئاوی درێژییه‌كه‌ی یه‌ك ملیمه‌تره و شێوه‌ی له كرم ده‌چێت به سه‌رسه‌ختترین بوونه‌وه‌ر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێت.
ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌توانێت ده‌یان ساڵ به‌بێ نان و ئاو بژی و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌یه له‌ناو ئاوی كوڵاو و له بۆشایی ئاسمانیشدا بژی.
ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌شت قاچی هه‌یه و له‌ناو ئاو و له‌سه‌ر رووه‌كه‌كان ده‌ژی وه‌ك قه‌وزه‌كانه و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بوونی هه‌یه.
زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه تاردیگرادا له‌توانایدایه ده‌یان ملیار ساڵ زیاتر له مرۆڤ بژی.
سه‌رچاوه: BBC
PM:09:59:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت