له شاری تۆرێنتۆ-ی كه‌نه‌دا ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر خۆی به ناو خه‌ڵكدا كرد و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 8 كه‌س كوژراون و برینداربوون.
له سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا میدیا جیهانییه‌كان رایانگه‌یان كه ئۆتۆمبیله‌كه 10 كه‌سی شێلاوه، به‌ڵام به‌وته‌ی پۆلیسی شاری تۆرۆنتۆی كە‌نە‌دا 8 كه‌س پێوه بوونه و تائێستاش هۆکاری رووداوەکە و دۆخی تەندروستیی قوربانییه‌كان نەزانراوە.
به‌وته‌ی پۆلیسی كه‌نه‌دا، بارهه‌ڵگره‌كه بچوك و ره‌نگ سپی بووه و روداوه‌كه‌ش له كاتژمێر 1:27 خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە له شه‌قامی یۆنگ و له گۆشه‌ی فیچ-ی باكور له ناوه‌ڕاستی شاری تۆرێنتۆ روویداوه.
میدیا جیهانییه‌كان باسیش له‌وه ده‌كه‌ن كه چوار له‌و كه‌سانه گیانیان له‌ده‌ست دابێت، پۆلیشیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام ته‌مه‌ن و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه.