وه‌زیرێكی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئەسەد ژیانی خۆی نەخاتە مەترسییەوە
بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی
وێستگه نیوزـ
وه‌زیرێكی ئیسرائیل هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د رێگه به ئێران بدات له‌خاكی سوریاوه هێرش بكاته‌سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا ژیانی خۆی و داهاتووی رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
یوڤال شتاینتز، وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیی بچوككراوه‌ی ئیسرائیل به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌شار ئه‌سه‌د وابیربكاته‌وه جه‌نگ له‌دژی ته‌لئه‌بیب رابگه‌یه‌نێت و بشتوانێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا له كۆشكه‌كه‌ی به ئارامی دانانیشێت، به‌ڵكو ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له سوریا روده‌دات، بۆ داهاتوی ئیسرائیل و ئاسایشی ئه‌و وڵاته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، هیواشی خواست دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌بێت و نه‌بێت به جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری.
سه‌باره‌ت به رێگریكردن له جێگربونی سه‌ربازیی ئێران له سنوره‌كانی نزیك باكوری وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیره‌كه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: هیوادارام ئه‌مه بۆ ئێرانییه‌كان و به‌شار ئه‌سه‌د رون بێت، به‌شار ئه‌و كاره نه‌خاته ئۆباڵی خۆی، چونكه له‌داهاتودا په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
له سوریا به‌ره‌ی ئیسرائیل و ئێران ئاڵۆزتر ده‌بێت و ته‌لئه‌بیب چه‌ندینجار هێرشی ئاسمانیی كردوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێران له سوریا، ئه‌وه‌ش به‌بیانوی رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتو بۆ حزبوڵای لوبنان.
PM:05:34:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3042
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت