یۆنان مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئازادكردنی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی یۆنان مه‌رجه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیای ره‌تكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو كه شیانی هه‌یه ئه‌نكه‌ره دوو سه‌ربازه یۆنانیـیه‌كه ئازادبكات، ئه‌گه‌ر بێت و یۆنان هه‌شت سه‌ربازه توركه‌كه‌ی راده‌ستبكاته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه پـرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس سه‌رۆكی یۆنان وتی" گۆڕینه‌وه‌ی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه به‌و هه‌شت سه‌ربازه توركه‌ی له یۆنانن شتێكی مه‌حاڵه و جێی پـرسیار نییه".
له لایه‌كی دیكه پانۆس كاممێنۆس وه‌زیری به‌رگری یۆنان له‌سه‌ر تویته‌ری فه‌رمی خۆی نووسیویه‌تی كاتێك باسی ده‌كرد ئه‌و دوو سه‌ربازه یۆنانیـیه وه‌ك بارمه‌ته ده‌ستگیركراون بڕوای پـێنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م پـێشنیاره‌ی ئه‌ردۆغان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان قسه‌كانی پـشتڕاستكرده‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی شه‌ممه له چاوپـێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NTV ی وڵاته‌كه‌ی وتی: "یۆنانییه‌كان داوایان لێكردین دوو سه‌ربازه‌كه‌یان راده‌ستبكه‌ین، به‌ڵام پـێمانگوتن ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه‌تان ده‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت یه‌كه‌م جار ئێوه سه‌ربازه‌كانی فه‌تحوڵا گوله‌نمان ڕاده‌ستبكه‌ن كه ده‌ستیان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا هه‌بوو".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌شت سه‌ربازه‌كه ڕاده‌ستبكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش تاووتوێی ره‌وشی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه ده‌كه‌ن".
له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2016، هه‌شت سه‌ربازی تورك به هه‌لیكۆپته‌ر به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵهاتن. ئه‌نكه‌ره ئه‌و سه‌ربازانه به هه‌وڵی كوده‌تاكه تۆمه‌تبارده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا دادگاكانی یۆنان ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ربازانه راده‌ستی ئه‌نكه‌ره بكرێنه‌وه.
توركیاش له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ دوو سه‌ربازی یۆنانی له ناوچه‌یه‌كی سنووری باكووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنوور و هه‌وڵی سیخوڕی به‌سه‌ر توركیادا، به‌ڵام دوو سه‌ربازه‌كه و كاربه‌ده‌ستانی یۆنان به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌نكه‌ره ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
PM:05:34:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2158
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت