گه‌وره به‌رپرسێكی ئێران: سه‌دام گه‌وره‌ترین دڕنده‌ی جیهان بوو
خومەینی و سەدام هەشت ساڵ جەنگی یەکتریان کرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاوی به گه‌وره‌ترین دڕنده‌ی جیهان وه‌سفكرد.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتی: "له سه‌رده‌می شه‌ڕی عیراق له‌گه‌ڵ ئێران كه چه‌كی كیمیایی دژی ئێرانییه‌كان به‌كارهێنا، وڵاتانی خۆرئاوا سه‌دام حسێنیان به هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانی".
وتیشی: "به‌ڵام به سه‌دام حسێن، سه‌دام گه‌وره‌ترین دڕنده بوو كه جیهان ناسیویه‌تی".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكراشیكرد: هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌دام، خۆرئاوا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵیاندا حكومه‌تی ئێران په‌راوێز بخه‌ن و به‌چه‌ند هۆكارێكی وه‌همی و به درێژایی 40 ساڵ دژایه‌تیی ئێرانیان كرد و چه‌ندین جۆر سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رونیكرده‌وه كه له‌وكاته‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پشتی به گه‌له‌كه‌ی به‌ستوه، هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی نییه و بۆچونی خۆرئاوا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێستا و رابردوشیان سه‌باره‌ت به ئێران هه‌ڵه‌یه.
وه‌ك به‌ڵێنی دابوو، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ئاشكرا بكات و رایبگه‌یه‌نێت كه ئایا واشنتن له چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌مێنێته‌وه یان ده‌كشێته‌وه.
PM:03:42:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6978
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت