به‌ڤیدیۆ..توانای منداڵێكی سعودی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك
منداڵەکە لەکاتی تەقەکردندا
وێستگه نیوزـ
له شاری ریاز-ی پایتەختی عه‌ره‌بستانی سعودی، منداڵێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌كردن هاندرا و دواتر پۆلیس هانده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیسی عه‌ره‌بستانی سعودی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه روداوه‌كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی خۆرهه‌ڵاتی شاری ریاز رویداوه و تیایدا كه‌سێك منداڵێك هان ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك، منداڵه‌كه‌ش چه‌ند فیشه‌كێكی به هه‌وادا ته‌قاندوه.
پۆلیسی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توانیویه‌تی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه دیاری بكات كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆمار كردوه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
PM:08:19:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت