14 به‌رپرسی دیاری رژێمی سه‌دام حسێن هێشتا له زینداندان
وێستگه نیوز –
دوای 15 ساڵ له پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هێشتا 14 به‌رپرسی رژێمی سه‌دام حسێن له زیندانه‌كانی عیراقدان.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له ساڵی 2003دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لیستێكی به‌ناوی 55 داواكراو بڵاوكرده‌وه كه به‌رپرسی رژێمی سه‌دام حسێن بوون و پێنجیان له‌سێداره دران، شه‌شیان له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كوژران كه له نێویان كوڕه‌كانی سه‌دام حسێن هه‌بوون، له كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا هه‌شتیان گیانیان له‌ده‌ست دا و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ر له به‌جێهێشتنی عیراق له كۆتایی 2011دا 16 به‌رپرسیانی ئازاد كرد.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی رژێمی سه‌دام حسێن كه ئێستا له زینداندایه سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری رژێمی به‌عسه كه له 24ی حوزه‌یرانی 2007دا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمزاكردنی سزاكه له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عیراق، سزاكه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تری رژێمی سه‌دام كه له زینداندان كادیری ناوه‌ندی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و سوپای پێشووی عیراق و به‌رپرسانی حكومین.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه عه‌بدولباقی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵایه كه یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسه و له حوزه‌یرانی 2015دا له شاری كه‌ركوك له شوێنی خۆحه‌شاردانی ده‌ستگیر كرا.
به‌دیع عارف پارێزه‌ری زۆربه‌ی زیندانیكراوه‌كانی رژێمی به‌عس باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كان له گرتووخانه‌ی ناسریه‌ن له باشووری عیراق و له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
به‌دیع عارف وتی: "باری ته‌ندروستی سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری رژێمی پێشوو زۆر خراپه".
به‌وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره سزای له‌سێداره‌دان بۆ زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌رچووه جگه له جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان به‌رپرسی پێشووی كاروباری هۆزه‌كان و هاوسه‌ری حه‌لا كچه‌كه‌ی سه‌دام كه له 2003ه‌وه به‌بێ دادگاییكردن، ده‌ستگیركراوه.
وتیشی: "30 داواكاریم پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامم نه‌دراوه‌ته‌وه".
به‌دیع عارف ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌و كه‌سانه تامردن له زینداندان ده‌مێننه‌وه گه‌ر رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ نه‌یه‌نه‌سه‌رخه‌ت كه تا ئێستا هیچیان نه‌كردووه".
تائێستا پێنج یاریده‌ده‌ری سه‌دام حسێن ده‌ستگیر نه‌كراون و هه‌ڵاتوون كه دیارترینیان عیزه‌ت دووری جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه كه تا ئێستا و له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كوشتنی ناوبراویان راگه‌یاندووه.
له ساڵی 2014شدا رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له شاری موسڵ سه‌یفه‌دین ئه‌لمه‌شهه‌دانی به‌رپرسی پێشووی حزبی به‌عسی كوشت.
سه‌رچاوه: AFP
PM:07:38:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5902
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت