هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌كردنی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی یه‌كه‌ی پاسه‌وانان ئاشكرا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز- ره‌هێل سه‌مه‌د
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد مانه‌وه‌ی گرفتی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانان بۆ نه‌بوونی پاره‌ی پێویست ده‌گه‌رێته‌وه.
سه‌عید مه‌سیفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند"ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه پاشه‌كه‌وتی موچه به رێژه‌ی 65% یه‌كه‌ی پاسه‌وانانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی گرتوه‌ته‌وه، كه‌چی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ ناره‌زاییان ده‌رنه‌بڕیوه ، به‌ڵام ئه‌مرۆ كه گردبونه‌وه ده‌كه‌ن مافێكی ئاسایی خۆیانه، چونكه ئه‌وه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و پێویسته سه‌رجه‌م رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه له 10% تا 30% بێت".
وتیشی" به‌گوێره‌ی به‌دواداچونی ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان تائێستا وه‌زاره‌تی درایی و ناوخۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركرنی پاشه‌كه‌وتی یه‌كه پاسه‌وانان رێكنه‌كه‌وتون، هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌میی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابینكراوه".
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 22ی نیسانی 2018، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان كرد كه‌تائێستا به رێژه‌ی 65%پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
PM:06:31:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت