كاندیدهكانی پارتی: دهبێت بهغدا هاوشێوهی كوهیت قهرهبوی خەڵکی ههرێم بكاتهوه
وێستگه نیوزـ
کاندیدانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پێویستە ھاوشێوەی کوهیت، بەغدا قەرەبووی خەڵکی زیانلێکەوتوی هەرێمی کوردستانیش بکاتەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوانی ژمارهیهك له كاندیدانی حزبهكهی بڵاوكردهوه و یهكێك لهو كاندیدانه بهناوی کرمانج عززەت، لهسهر ئاستی پارێزگای ھەولێر دهڵێت: " خەڵکێکی زۆری ھەرێمی کوردستان بە ھۆی شاڵاوەکانی ئەنفال و ڕاگواستنی زۆرەملێ زیانمەند بوونە و پێویستە بە گوێرەی یاسا ھەموویان قەرەبوو بکرێنەوە."
دهشڵێت: " زۆربەی ئەو گوندانەی وێران کراون و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە ھەیە و لە ڕووی ئەمنییەوە پێویستی بە ئاساییکردنەوە ھەیە، چونکە دەبینین ھەموو ڕۆژێ بوردومان و تۆپباران و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، لەبەر ئەوە کاندیدانی پارتی کار لەسەر ئەوە دەکەن ھەموو ناوچە خاپورکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و خەڵکەکەیشیان بە مافی خۆیان بگەن کە قەرەبووکردنەوەیە لە لایەن حکومەتی عیراقەوە."
کەریم کاوە کەریم، كاندیدێكی دیكهی پارتی به ماڵپهڕهكهی راگهیاندوه: "پێنج ھەزار گوند لە سەردەمی رژێمی پێشوی عیراقدا وێران کراون، گوناھی ئەوان ئهوهیه تەنیا کوردبوون و پشتیوانی شۆڕشی گەلی کوردستان بوون، لەبەر ئەوەش لەرووی یاسا و دەستورەوە ئەرکی حکومەتی عیراقە قەرەبووی ھەموو ئەو زیانانە بکاتەوە و گوندە خاپورکراوەکان ئاوەدان بکاتەوە."
لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچودا زیاتر لە پێنج ھەزار گوندی ھەرێمی کوردستان بەر شاڵاوی تەعریب و راگواستنی زۆرەملێ کەوتوون و خاپور کراون، 15 ساڵ دوای لەناوچونی بەعس ھێشتا حکومەتی عیراق ئامادە نییە قەرەبووی زیانلێکەوتوانی کوردستان بکاتەوە و سەدان گوندیش ھێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە، کەچی عیراق ئامادەیە ساڵانە پارەی قەرەبووی کوهیت بدات کە لەسهر دهستی بهعس زیانی بەرکەوتووە."
PM:06:19:22/04/2018
ئهم بابهته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت