نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ

‌نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوز ـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 375 دینار بوو.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به‌ كڕین به‌ 120 هه‌زار و 300 دینار و به‌ فرۆشتن به‌ 120 هه‌زار و 400 دینار بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار بوو.


PM:05:06:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو