به‌وێنه..پێشانگایه‌ك باسی ره‌وشی سیاسی كوردستان ده‌كات
کاریکاتێرێکی نمایشکراو لە پێشانگاکە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د فه‌تاح له‌پێشانگایه‌كی كاریكاتێریدا دۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و عیراقی خسته‌ڕوو.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سوره‌كه، محه‌مه‌د فه‌تاح، پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كاریكاتێری له 120هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێشانگاكه‌دا جیاواز بوو وێنه‌كان باسی دۆخی سیاسی ئه‌مڕۆیان ده‌كرد و به نووسینیش له‌سه‌ر تابلۆكان نووسرا بوون.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د فه‌تاح به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاریكاتێر ده‌بێت بوێر بێت و په‌ی به‌و كه‌موكوڕییانه ببات كه له ناو كۆمه‌ڵدا هه‌ن و ئه‌و دیالۆگه ونبووانه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت له كاریكاتێره‌كاندا شوێنی خۆی بگرێت، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه خۆشه‌ویستییان بۆ دۆخه‌كه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
له تابلۆكاندا چه‌ند رسته‌یه‌ك نووسرابوون له‌وانه (نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌م روبعه مه‌عاشه بده‌م به كامیان باشه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا).
PM:04:55:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت