"ژنە ئاسنینەکە"ی تورکیا بووەتە مۆتەکەی ئەردۆغان


وێستگەنیوزـ 

میدیاى تورکیی لەگەڵ راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا، بەشێوەیەکی بەرچاو تیشکیان خستووەتە سەر میراڵ ئاکشنار سەرۆکی پارتی "خێر" لە تورکیا، وەک رکابەری سەرسەختی ئەردۆغان باسی دەکەن.

سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا، بەتایبەت میدیای ئۆپۆزسیۆن، ئاکشنار بە مۆتەکەی ئەردۆغان وەسف دەکەن و بڵاویانکردووەتەوە، کەمال کلیچدارئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی گەلى کۆماری تورکیا "جەهەپە" لەگەڵ ئاکشنار بەنهێنی کۆبووەتەوە و بەوردی کار بۆ ئەوە دەکرێت کە رکابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سەرۆکایەتی تورکیا بکات.

میدیای ئۆپۆزسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا سەرۆکی پارتی "خێر" لەناو شەقام و رای گشتیی تورکیا و ناوەندە میدیاییەکاندا بە "ژنە ئاسنینەکە" وەسف دەکرێت، وەکو ئاماژەیەک بۆ بوێری ئاکشنار و ئامادەیی بۆ رکابەریکردنی ئەردۆغان.

ئاکشنار جگە لەوەى چاوی لەسەرە وەک رکابەری ئەردۆغان، هاوکات بەگوێرەی میدیای تورکیی، ئەو سەرقاڵی کارکردنە بۆ دۆزینەوەی کاندیدێکی هاوبەش بۆ بەرامبەر ئەردۆغان.

بڕیارە رۆژی 24ى حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت.


PM:03:06:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو