تۆمه‌تی 153 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و تۆمه‌ته داراییه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له دوای رۆژانی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌وه دراوه‌ته پاڵی.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی یاسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایا مالكی 153 ملیۆن دۆلاری داوه به كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی له عێراق بۆ به‌ڕێوه‌ببات، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
به‌وته‌ی موسه‌وی، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، خاوه‌نی میدیای زه‌ردن و ناتوانن شه‌قامی عێراقیی به به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان قایل بكه‌ن.
له‌ئێستادا بابه‌تێك له‌ناو شه‌قامی عێراقیی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وروژێنراوه، ده‌وترێت نوری مالكی 153 ملیۆن دۆلاری داوه به كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌نی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ به‌ڕێوه‌ببات.
PM:01:15:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت