سەرۆکی کۆریاى باکور توانج لە سەدام و قەزافی دەدات
وێستگەنیوزـ
میدیای رەسمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریاى باکور هاوتاکەی لە کۆریاى باشور ئاگاداکردووەتەوە لەوەى کە بڕیاری یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە راگرتنی تاقیکردنەوەی موشەکیی و ئەتۆمیی، وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی کە نایەوێت رەفتاری سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق و موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا دووبارە بکاتەوە.
کیم پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تەئکیدی لەوەکردووەتەوە کە سەرجەمی تاقیکردنەوە موشەکیی و ئەتۆمییەکانى رادەگرێت، بەوەش کۆریای باشور لەسەر ئاستی رەسمیی پێشوازی لەبڕیارەکە کرد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشور داخستنی ناوەندەکانى تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی و موشەکیی لە کۆریای باکور بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد تایبەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆم لە نیمچە دوورگەی کۆریا و سەرخستنی لوتکەی نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور لەلایەک و کۆریای باکور و ئەمریکا لەلایەکی ترەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوو لوتکەی نێوان کیم و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەک سەبارەت بە هێنانە ئارای ئاشتەوایی لە نیمچە دوورگەی کۆریا و لێکنزیکبوونەوەى نێوان واشنتۆن و بیۆنگیانگ.
PM:11:27:21/04/2018
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت