بەوێنە: هێرشکرایە سەر پەیامنێری NRT لە بابل


وێستگەنیوزـ 

سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق بەوێنەوە بڵاویانکردەوە، گرووپێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر پەیامنێری NRT لە پارێزگاى بابل و پاش بریندارکردنی، گرووپە چەکدارەکە هەڵاتوون.

بەگوێرەى سایتی "بەغداد ئەلیەوم"ی عێراقیی،  لەکاتێکدا کە عیسا عەتوانى پەیامنێری NRT لە پارێزگاى بابل سەرقاڵی کارکردن بووە، گرووپێک چەکداری نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارەوە رێگەیان پێگرتووە و هێرشیان کردووەتە سەری، پاش بریندارکردنی عەتوانى، هەڵاتوون.

ئەو سایتە عێراقییە ئەوەشى خستووەتەڕوو کە پەیامنێری بابلی NRT ئێستا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەى بەغدایە، ئاماژەی بەوەشکردووە هەندێک لە ئەندامانی جەستەی عەتوانى شکێنراون.

عیسا عەتوانى پەیامنێری NRT لە بابل، لە ساڵى 1987 لە بەغدا لە دایکبووە و ئێستا نیشتەجێی پارێزگاى بابلە، پێش NRT لەچەند کەناڵێکی تری ئاسمانیی عێراقیی و عەرەبیی کاری کردووە، لەوانەش حوریە، فەیحا، ئافاق، رەشید و عەرەبییە. 


PM:10:52:21/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 3956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت