ئه‌ڵمانیا رێوشوێنی توندتر به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت رێوشوێنی توندتر به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه په‌یڕه‌و بكات كه داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری دیرشپیگڵ-ی چاپی وڵاته‌كه‌ی، هۆرست زیهۆڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا وتی: "ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا پێنه‌دراوه و ناشیه‌وێت خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، ده‌بێت چیتر پاره‌ی پێ نه‌درێت و ته‌نها هاوكاریی دیكه بكرێت."
زیهۆڤه‌ر، كه سه‌رۆكی حزبی باڤارییه و به‌وه ناسراوه كه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران تونده، سوربونی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردن به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شدا ده‌ربڕی كه داواكارییه‌كانیان بۆ مانه‌وه له ئه‌ڵمانیا قبوڵكراوه‌و وتی: "جگه‌له تێكه‌ڵبونی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵگه، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا نییه كه مافی مانه‌وه‌یان پێبه‌خشراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ته‌نها هاوكارییه‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییان پێ ده‌درێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌وه كردوه ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ران له سه‌ربازگه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر بكات و تۆمه‌ته‌كانی به خورافیات و چیرۆكی خه‌یاڵیی ترسناك وه‌سفیكردن، وتیشی به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌كرێت و ده‌بێت له‌و ناوچانه نیشته‌جێ بكرێن كه بۆیان دیاریكراوه.
پێشتر میدیاكان به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردبوه‌وه كه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌نیازی دانانی 40 ناوه‌ندی پێشوازیكردنه له په‌نابه‌ران له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئاشكرایانكردبوو كه ئه‌و ناوه‌ندانه كاریان ئه‌وه‌یه به خێرایی مامه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران راپه‌ڕێنن و هه‌ر به‌خێراییش ئه‌وانه سنورداش بكه‌نه‌وه كه داواكارییه‌كانیان ره‌تده‌كرێته‌وه.
له ساڵی 2015ه‌وه ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سوری و عیراقی و ئه‌فغانیی وه‌رگرتووه و تائێستاش نازارێت چه‌ند له‌و په‌نابه‌رانه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه و چه‌ندیشیان ره‌تكراونه‌ته‌وه.
PM:09:47:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5014
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت