زیاتر له 100 كاندید و 25 لیست و هاوپه‌یمانی سزا ده‌درێن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی پێشێلكاری له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شەی هه‌ڵبژاردندا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له 100 كاندید و 25 لیست و هاوپه‌یمانی سزاداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی نیسانی 2018، كه‌ریم ته‌میمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاری سزادان بۆ زیاتر له 100 كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانییه جیاجیاكان و 25 لیست و هاوپه‌یمانی ده‌رچووه.
ته‌میمی رونیكرده‌وه به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له بڕیاری سزادانی كۆمسیۆندا به‌شێك له كاندید و لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان غه‌رامه كراون، وتیشی ئه‌و كاندید و لیستانه له‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر پێشێلكارییه‌كان دوباره ببێته‌وه په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق جۆری ئه‌و سزایه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه كه بۆ ئه‌و كاندید و لیستانه ده‌رچوه، داواشی لێ‌كردن كه هاوكاریی كۆمسیۆن بكه‌ن و پابه‌ندبن به رێكاره‌كانه‌وه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زنجیره‌یه‌ك رێنمایی هه‌یه بۆ بانگه‌شه و له‌كاتی سه‌رپێچیكردندا رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر كه له غه‌رامه‌ی داراییه‌وه تا ئاستی دورخستنه‌وه‌ی له پرۆسه‌كه تێدایه.
نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كاندید له‌رێی 88 لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن كه بڕیاره 12ی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له 14ی نیسانی 2018ه‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عیراق و له 15ی نیسانیشه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه و بڕیاره تا 24 كاتژمێر به‌ر له واده‌ی ده‌نگدان به‌رده‌وام بێت.
PM:07:39:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت