ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی "خاکە داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین" له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی لاده‌بات
وێستگه نیوزـ
له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی "زه‌وییه داگیركراوه‌كان"ی له فه‌له‌ستین لابردوه و به كه‌ناری خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززه ناوی بردون.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راپۆرته‌كه‌یدا "پێشێلكاری"یه‌كانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر خاكی فه‌له‌ستین به "تۆمه‌ت" و "قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو" وه‌سفكردوه.
له‌و به‌شه‌ی راپۆرته‌كه‌دا كه تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و هه‌ینیی رابردوو بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ناو باس له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و كه‌ناری خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات، له‌كاتێكدا عه‌ره‌به‌كان ئه‌و ناوچانه به داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ناوده‌به‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستا ئه‌مریكا بچێته كۆشكی سپی و ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی بگرێته‌ده‌ست، له سه‌رجه‌م راپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌میشه ئه‌و ناوچانه به "ئیسرائیل و خاكه داگیركراوه‌كان" ناوبراوه
PM:06:28:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت