دوای لاقه‌كردنی كچێكی موسڵمان، باكوری هندستان له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تایه‌فیدایه
خۆپیشاندەرانی هندۆس لەدژی بڕیارەکەی دادگا خۆپیشاندان دەکەن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی لاقه‌كردنی كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵی موسڵمان، بارگرژی له باكوری هندستان له‌نێوان موسڵمان و هندۆسه‌كان دروستبووه.
پێشتر پۆلیسی هندستان ئاشكرایكردبوه كه چه‌ند گوندنشینێكی هندۆسی سه‌ربه تایه‌فه‌ی (كاسوا) له شاری جامۆ كشیر-ی باكوری هندستان له مانگی شوباتی رابردوو ده‌ستدرێژیی سێكسیان كردوه‌ته‌سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ، ئه‌و كاره‌شیان بۆ ئه‌وه كردوه تا ئه‌و موسڵمانانه ناچار بكه‌ن ناوچه‌كه‌یان جێبهێڵن.
له‌سه‌ر ئه‌و لاقه‌كردنه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هندستان بڕیاریدا هه‌موو تاواتبارێك له‌سێداره بدات كه تۆمه‌تی لاقه‌كردن كچانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵییان به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه‌ش هات كه توڕه‌ییه‌كی زۆر له‌سه‌ر دیارده‌ی لاقه‌كردن له هندستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌پای ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تیش ده‌یان كه‌س له هندۆسه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دروشمی به‌رگریكردنیان له تایه‌فه‌ی هندۆسی به‌رزكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس له روداوه‌كه لایه‌نگریی تێدا بووه و حكومه‌ت دژی هندۆسه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ران پێیانوایه كه ئه‌وانه‌ی به لاقه‌كردنی ئه‌و منداڵه موسڵمانه تۆمه‌تباركراون، بونه‌ته قوربانیی پیلانگێڕییه‌ك بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ولایه‌تی جامۆ كشمیر كه چه‌ندین ساڵه كێشه‌یه‌كی توندی تایه‌فیی تێدایه.
هندۆسه‌كان به‌توندی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كه ئه‌مه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایه‌فییه، خانه‌واده‌ی منداڵه‌كه‌ش ده‌ڵێن كه وێڕای ئه‌و كاره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه، بۆیه پۆلیس ماڵه‌كه‌یان ده‌پارێزێت، ئه‌م بارگرژییه‌ش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌نجامه‌كان به هه‌رلایه‌كدا بكه‌وێته‌وه، پێكدادانی تایه‌فی دروست ببێت، چونكه ده‌وترێت له ساڵی 1947ه‌وه تائێستا تایبه‌فه جیاوازه‌كان له جامۆ كشمیر به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه.
PM:05:54:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت