ژنه مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی له كاره‌كه‌ی دووخرایه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق رایگه‌یاند كه ژنه مامۆستایه‌كی زانكۆ كه كاندید بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كاره‌كه‌ی دووخرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌كرێت.
سۆمه‌ریه‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری دا له‌پێناو پاراستنی شكۆی كاری گشتی ژنه مامۆستایه‌كی زانكۆ له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستاوده‌ستی پێكرا كه به‌شێوه‌یه‌كی دوور له ئاكار ده‌ركه‌وتووه".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، وتی: "وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له گرته ڤیدیۆییه‌كه پێكهێناوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه كاندیدێكی ژنی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه مامۆستای زانكۆیه‌وه و به "نیمچه ڕووتی" ده‌ركه‌وتووه به‌ناوی ئینتیزار ئه‌حمه‌د بڵاوكرایه‌وه.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا ئینتیزار به‌نیوه روتی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژورێكدا و پێده‌چێت ژوری نوستن بێت.
ئینتزار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ڤیدیۆكه ده‌ستكاریكراوه و بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌گومانه لێی بڕوانن، ئه‌وه‌شی له‌ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
حسێن ئه‌لعادلی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر، كه عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند كه مافی هه‌موو لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كه كاندید دوربخاته‌وه كه له‌گه‌ڵ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی كاندیدبوون ناگونجێت.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و كاندیده ئیلتیزامی به مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونه‌وه نه‌بووه و بۆیه دورخراوه‌ته‌وه".
هاوكات ئینتزار ئه‌حمه‌د الشمه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و ڤیدیۆیه دروستكراوه‌و داوای له‌هاوڵاتیانكرد باوه‌ڕ ی پێنه‌كه‌ن.
AM:11:43:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 35986
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت