سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌ستبه‌كارده‌بێت
وێستگه نیوز –
میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و حزبه له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
كه‌ناڵی كوردسات نیوزی سه‌ر به یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی لیستی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتیش له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بێت".
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "قوباد تاڵه‌بانی و شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د كه‌مپینه‌كانی بانگه‌شه‌ی لیستی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و له رێوڕه‌سمێكیشدا سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی و شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی رانیه ده‌كه‌ن و به‌شداری ده‌كه‌ن له رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ستا ره‌سوڵ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتی له رانیه و دواتریش كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی له رانیه ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ند كه‌مپینێكی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتیش له سنووره‌كه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
AM:10:16:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت