ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی مریه‌م حه‌سه‌ن و گێچه‌ڵیان پێكرد
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤی پاكستانی دیار رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی ئافره‌تی رێكخراوه‌كه و گێچه‌ڵیان پێكردووه و به‌شێك له كه‌لوپه‌كانیان دزیوه.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی پاكستان رایگه‌یاند كه شه‌وی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌سه‌ر ماڵی مریه‌م حه‌سه‌ن ئه‌ندامی دیاری رێكخراوه‌كه و سه‌ره‌ڕای دزینی لاپتۆپه‌كه‌ی و دوو مۆبایل و دوو هارد و هه‌ندێك پاره و خشڵ، گێچه‌ڵیشیان پێكردووه.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی پاكستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵی مریه‌م حه‌سه‌نی له شاری لاهوری پاكستان كرد.
مریه‌م حه‌سه‌ن راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤی له پاكستان ئاماده‌كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه چه‌كداره‌كان ئه‌و چالاكوانه‌یان تۆقاندووه و پرسیاریان ده‌رباره‌ی كاره‌كانی لێكردووه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت كه گومانی هه‌یه له‌وه‌ی رووداوه‌كه دزییه‌كی ئاسایی بێت و داوای له حكومه‌ت كرد ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستگیر بكات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:23:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3514
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت