حكومه‌تی عیراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی كورد‌و 20 پۆلیس ده‌رده‌كات
وێستگه نیوز -
به‌تۆمه‌تی ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ باندی تیرۆرستی و تاوانكاری، حكومه‌تی عیراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌قیب لوئه‌ی محه‌مه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزی سواتی سه‌ربه پۆلیسی كه‌ركوك و 20 كارمه‌ندی هێزه‌كه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس كه كورده ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری نه‌قیبه‌كه‌ی پۆلیس دژی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق گردبوونه‌وه، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری عیراقه‌وه هۆشداریان پێدراوه، هه‌ر زوو كۆتاییان به گردبوونه‌وه‌كه هێنا.
موئه‌نه‌د عه‌لی رێكخه‌ری گردبوونه‌وه و كه‌سی نزیكی نه‌قیب لوئه‌ی، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "نه‌قیب لوئه‌ی بێ تاوانه و تۆمه‌تی ده‌ست تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ باندی تیرۆرستیدا دووره له راستییه‌وه."
وتیشی: "نه‌قیب لوئه‌ی ته‌نها له‌به‌ر كوردبوونی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان داوه‌ته پاڵ خۆی و هێزه‌كه‌ی."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق له كه‌ركوك، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه عه‌ره‌بی شیعه‌یه، دانی ناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆرستی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان، كه ئیعترافی له‌سه‌ر نه‌قیب لوئه‌ی كردووه به‌وه‌ی له كاره‌كانیدا هاوبه‌شی بووه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا نه‌قیب لوئه‌ی كه ئێستا جێگه‌ی نادیاره و به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكه، به‌توندی تۆمه‌ته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و به هه‌وڵێكی بۆ ته‌سفیه‌كردنی پله‌داره كورده‌كان وه‌سفكردووه.
موئه‌نه‌د عه‌لی جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و رازی نابن، نه‌قیب لوئه‌ی كه‌س و كاریان به تاوانێك تۆمه‌تبار بكرێت كه لێی بێ ئاگایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌ركوك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له رابردوودا تۆمه‌تی جیاجیا دراوه‌ته پاڵ چه‌ندین پله‌داری كورد، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا عه‌مید كاوه غه‌ریبی فه‌رمانده‌ی پێشوی پۆلیسی داقوق ده‌ست به‌سه‌ره.
AM:08:19:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 9648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت