ئومێد خۆشناو وەڵامی یوسف محەمەد دەداتەوە

‌ئومێد خۆشناو

وێستگە نیوز-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "بەشانازیەكی زۆرەوە، نەك هەر ڕیفراندۆم چیم، تا مردن بەڕۆح و خوێن، پێشمەرگەی سەربەخۆی كوردستان و بارزانیم".

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامدانەوەی یوسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "بەشانازیەكی زۆرەوە، نەك هەر ڕیفراندۆم چیم، تا مردن بەڕۆح و خوێن، پێشمەرگەی سەربەخۆی كوردستان و بارزانیم، ئێوە تەنها بەقسە داوای دادگاییكردنی ریفراندۆمچیەكان دەكەن، بەڵام دڵنیا دڵنیابن، رۆژێك دێت لە وڵاتی سەربەخۆییەوە، ئێمە بە فعلی دادگایی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆیخوازەكان دەكەین".

رۆژی پێنجشەممە لە دیبەیتێكدا لەشاری سلێمانی كە هەریەك لە یوسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان، موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو، رێبوار كەریم سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئامادەبوون، یوسف محەمەد رایگەیاند، پێویستە ریفراندۆمچییەكان دادگایی بكرێن، ئەوەش كاردانەوەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە. 


PM:11:37:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 17974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت