ترەمپ: قبوڵ ناكەم نرخی نەوت بەرز بێت

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رەخنەی لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ناسراو بە ئۆپیك گرت و رایگەیاند نرخی نەوت زۆر بەرزە و قبوڵی ناكات.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆی رایگەیاند "ئەگەر تەماشا بكرێت ئۆپیك سەرلەنوێ لەسەر كارە، بەو كەشتیانەشەوە كە تەواو دەریاكانیان پڕكردووە، لە هەموو شوێنێك لە ئاستێكی پێوانەیی نەوت هەیە، بەڵام نرخی نەوت زۆر بەرزە، ئەوە باش نییە و مایەی قبوڵكردن نییە".

دوێنێ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە كرا كە لە سەرتاسەری جیهان زیاتر بەكاردێت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی جۆری تێكساس تا 69 دۆلار و 56 سەنت بەرز بووەوە.


PM:10:08:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت